دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان خوشک و برایانی کاکەیی 
بەبۆنەی ھاتنی جەژنی سێ شەوەی (یارانی قەوڵتاس) ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشک و برا کاکەییەکانی ھەرێمی کوردستان و جیھان دەکەم، ھیوادارم ئەم جەژنە بەوپەڕی خۆشی و کامەرانی بەڕێ بکەن.
کاکەییەکان پێکھاتەیەکی گرنگ و رەسەنی نەتەوەکەمانن، ھەمیشە ئاشتی و یەکترقبوڵکردنیان کردۆتە پەیامی سەرەکی ژیانیان، بەشانازییەوە رۆڵێکی کاریگەر و بەرچاویان لەشۆڕش و تێکۆشانی نەتەوەکەماندا ھەبووە، بۆیە جەخت دەکەینەوە کە پاراستنی ماف و ئازادییە ئاینی و مەدەنیەکانیان ئەرکی لەپێشینەمان دەبێت.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت