ئاگادارییە لەبارەی تاقیکردنەوەی ئەمڕۆ لە پەروەردەی سلێمانییەوە
کوردسات نیوز
١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە
بۆ / قوتابیان و خوێندکارانی ئازیز
بەڕێزان کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران
ھەر قوتابی و خوێندکارێک بەھۆی ئەم شەپۆلی بەفر بارینەوە نەیتوانی ئامادە بێت لە تاقیکردنەوەی ئەمڕۆدا بەرواری ١٧/١/٢٠٢٢ ئەوا لە دوای پشووی کۆتایی وەرزی یەکەم تاقیکردنەوەی ئەمڕۆی وەک قوتابی و خوێندکارێکی مۆڵەت پێدراو دەتوانێت تاقیکردنەوەکە ئەنجام بدات بە پێی خشتەیەک کە لەلایەن کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکانەوە دیاری دەکرێت.
بە ھیوای سەلامەتی بۆ ھەمووان



