کوردستانکوردستان


ماوەی چەند ڕۆژێکە ژمارەیەک لە شۆفێرانی دەروازەی نیودەوڵەتی پەروێزخان بەھۆی ھەبوونی دەروازە لاوەکییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق و وەرگرتنی رسوماتی کەمتر لەسەر بارەکان مانیانگرتووە، وەزارەتی دارایی و ئابوریی ھەرێم لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئەمڕۆ بە ھەماھەنگی وەزیرانی دارایی و کشتوکاڵ ئەو کێشەی کە پەیوەستە بە کەمکردنەوەی رسومات چارەسەر کرا و شۆفێران دەتوانن لە سبەینێوە تەڕە بار لە دەروازەکەوە ھاوردە بکەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بڕیارە سەعات ١٠ی بەیانی رۆژی یەکشەممە فەرمانبەرانی گرێبەست بەھۆی یەکلانەبوونەوەی پرسی دامەزراندنیان بە ھەمیشەیی خۆپیشاندانی سەرتاسەری ئەنجام بدەن، دەربڕینی ئەم ناڕەزایەتییەش دوای ئەوەدێت کە فەرمانبەرانی گرێبەست چەندین جار بایکۆتی دەوامیان کرد و گردبونەوە و داوای دامەزراندنییان کرد بەشێوەی ھەمیشەیی، ھەروەھا رۆژی شەممەی رابردووش لە راگەیەنراوێکدا داوایان کرد پرسی بە ھەمیشەیی بوونیان لە کۆبونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری یەکلاکەرەوەی لەسەر بدرێت بەڵام پرسەکەیان نەخرایە کارنامەی کۆبونەوەکە و بە ھەڵپەسێردراوی ماوەتەوە، فەرمانبەرانی گرێبەست ئاماژەشیان بۆ ئەوەکرد، بەپێی داتا و زانیاری وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم سەلمێندراوە کە بە ھەمیشەیی بوونی فەرمانبەرانی گرێبەست مانگانە ٢ ملیار ٨٠٥ ملیۆن دینار بۆ حکومەت دەگەڕێنێتەوە، ھەروەھا بۆ ئەو تەرخانکراوەی کە ئێستا مووچەی گرێبەستی لێ وەردەگرن دەتوانرێت بکرێن بە ھەمیشەیی و ھیچ بارگرانیەکی دارایی دروست ناکات، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە فەرمانبەرانی گرێبەست نەک بارگرانی بۆ حکومەت دروست ناکەن، بەڵکو لە ڕووی دارایی و ئیدایشەوە ئەرکی سەر شانی حکومەت ئاسانتر دەکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، سبەینێ لە سەرجەم ناوچەکانی ھەرێم ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت و لە زۆربەی ناوچەکانیش لە بەرەبەیانیدا تاوە باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبارێت و ھەورە بروسکەی لەگەڵ دەبێت. ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین ھەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و شارەزایانی کەشوھەوا پێیان وایە بارانبارینی ئەم دوو رۆژە ئەو مەترسیانەی رەواندەوە کە گومان دەکرا ئەمساڵ وەک ساڵی رابردوو وشکەساڵی بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئەنجامی پەلامارێکی ترسنۆکانەی تاریک پەرستان و تیرۆریستانی داعش بۆ سەر سەنگەرەکانی لیوای ۱۰ی پیادە لە سنووری شارۆچکەی پردێ، لە ساتی ڕاوەدوونان و بەرپەرچدانەوەی ئەو تیرۆریستانە، دوو پێشمەرگەی نەبەرد و ئازای سەر بە لیوای ۱۰ی پیادە وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەکانی (خالید حەمید ھەیاس، ئاکۆ کەریم قادر) شەھید بوون.

وەزارەتی پێشمەرگە ڕاشیگەیاندووە، چەندین جار ھۆشدارییان داوە لەسەر خۆڕێکخستنەوەی شانە نوستووەکانی داعش و سەرھەڵدانەوەیان، بەو کارە چەپەڵ و ترسنۆکانەشیان ناگەنە ھیچ ئامانجێک و بە بازووی ھێزی پێشمەرگە ئەفسانەی سەرھەڵدانەوەشیان پووچەڵدەکەنەوە، ئەوەش بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و سوپای عێراق و ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی دژ بە داعش.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پێشبینی دەكرێت لە سەنتەری شار 10 بۆ 15 ملم باران ببارێت و ئەگەری زیادبوونی هەیە لەكات و شوێنی جیاجیا، خێرای با مام ناوەند دەبێ كە هەندی كات چالاك دەبێ بۆ سەروی 40 كم /س .
بەرگری شارستانی هەولێر داواش لە  هاوڵاتیان دەكات لە هەر بارودۆخێك بەزووترین كات تیمەكانیان بە ژمارە 115 ئاگادار بكەنەوە.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کردووە، دوای ئەوەی   بە سەرپەرشتی د. ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کۆبوونەوەیەک لەگەڵ ئەو زانکۆیانەی کۆلێژی پزیشکییان ھەیە بەڕێوەچوو.


لەو کۆبوونەوەیەدا بە وردی داتا و ئامارەکان تاوتوێکران و ڕاسپاردەی گونجاو ئامادەکرا بۆ چارەسەری پرسی وەرنەگیرانی دەرچووانی کۆنمرە بەرزەکان لە کۆلێژەکانی پزیشکی، بۆ ئەم مەبەستە ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕۆژی یەکشەممەی داھاتوو کۆدەبێتەوە بە مەبەستی بڕیاردانی کۆتایی لەسەر ڕاسپاردەکانی وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ چارەسەری دۆسیەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی زانکۆلایەن لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ژمارەیەکی زۆری دەرچوو ناویان لە ھیچ زانکۆ و پەیمانگایەک نەھاتووەتەوە و ژمارەیەکی زۆریش ناویان لەو کۆلیژانە نەگەڕاوەتەوە کە دڵخوازیانە.


ئەوەش لە کاتێکدایە دوێنێ ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لەسەر کێشەی دەرچووان کۆدەبێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی رونکردنەوەکە..
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیەوە...

دوای گیانلەدەستدانی مامۆستا نێرگز مامۆستای ئامادەیی ڕازاوەی کچان بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی کەس و کار و مامۆستایانی خوێندنگاکەی دەکات.


 لەسەر ڕاسپاردەیی  بەڕێز/د.سەباح نێرالدین بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی  لیژنەیەکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بۆ ئەو مەبەستە پێکھێنراو  چاوەڕوانی دەرئەنجامەکان و ھۆکارەکانی گیانلەدەستدانی کۆچکردوو دەکرێت و بۆ ڕای گشتی ڕادەگەیەنرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بەسەرپەرشتی دکتۆر ئارام محەمەد قادر وەزیری خوێندنی باڵا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرچووە کۆنمرە بەرزەکان کۆبوەوە و بڕیاریدا بە زیادکردنی ژمارەیەک کورسی لە کۆلێژەکانی  پزیشکی گشتیی لە زانکۆی سلێمانی و سەڵاحەدین و کۆیە و ئەو خوێندکارانەشی نمرەکانیان ٩٩ لە کۆلێژەکانی  پزیشکی گشتیی خۆڕایی وەردەگیرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کێشەی ئەو خوێندکار و قوتابیانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیە چارەسەردەکات، بۆ ئەمەش ئەو دەرچوانەی کە کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیەو لە کۆلێژی پزیشکی گشتی وەرنەگیراون، دوای زیادکردنی ژمارەیەک کورسی بەخۆڕایی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی (ھەولێر، سلێمانی، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن.


ئێوارەی ئەمڕۆ ھەینی ڕێکەوتی (٢٠٢١/١٠/٢٩) بەسەرپەرشتی د. ئارام محمد قادر وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و ڕاوێژکار و سەرۆک زانکۆ حکومییەکانی کوردستان، کۆبونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی وەزارەت بەشێوەی ئۆنلاین بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەو دەرچوانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیە بەڕێوەچو.


لەسەرەتای کۆبونەوەکەدا وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند: ئامانج لەم کۆبونەوەیە چارەسەرکردن و دانانی میکانیزمێکە لە چوارچێوەی پلانی وەرگرتن بۆ زیادکردنی کورسی بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی دەرچوانی کۆنمرە بەرزەکان، بە شێوەیەک پلانەکان ھاوتەریب بێت بۆ سودی دەرچوان و پێداویستیەکانی بازاڕی کار، بۆ ئەمەش دوپاتیکردەوە: وەزارەتی خوێندنی باڵا بەڕەچاوکردنی کواڵتی خوێندن و لەچوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانێکی تۆکمە، کاری کردوە بۆ وەرگرتنی خوێندکاران و قوتابیان لە زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان بەو پەڕی دادپەوەری و یەکسانیەوە، وتیشی ھەمیشە پشتیوان و پاڵپشتی کەسوکارو نەوەکانی داھاتومان بوینە بۆ ئەوەی لە زانکۆ حکومییەکانی کوردستان و لە پلانی خوێندنی بەخۆڕایی جێگەیان بۆ بکەینەوە بۆ ئەوەی ڕوو لە دەرەوەی وڵات نەکەن لەناوخۆی کوردستان ھەلی خوێندنیان بۆ فەراھەم بکەین.


ھەر لە کۆبونەوەکەدا دوای گفتوگۆی ئەندامانی ئەنجومەن، بڕیاردرا ئەو دەرچوانەی کۆنمرەیان (٩٩) و بەسەرەوەیەو لە کۆلێژی پزیشکی گشتی وەرنەگیراون، دوای زیادکردنی ژمارەیەک کورسی بەخۆڕایی لە کۆلێژەکانی پزیشکی گشتی (ھەولێر، سلێمانی، کۆیە، گەرمیان) وەردەگیرێن، بۆ ئەمەش ئەو کورسیە بەتاڵانەی لە ئەنجامی سەرخستنی ئەم دەرچوانە لە کۆلێژەکانی پزیشکی ددان و دەرمانسازی دەمێنێتەوە، ئەو خوێندکارانەی تر سەردەکەون کە لەم دو کۆلێژە داوایان کردەوەو وەرنەگیراون، ئەویش بەپێی کۆنمرەو ڕیزبەندی داواکارییەکانیان، چارەسەرکردنی کێشەی ئەم دەرچوانە لە چوارچێوەی پرۆسەیەکی ورد و دادپەروەر و یەکسان لە نێوان خوێندکاران و قوتابیان بەپێی ڕیزبەندی نمرەکان لەلایەن ناوەندی وەرگرتن لە وەزارەت جێبەجێ دەکرێت و دوای تەواوبونی پرۆسەکەش ئەنجامەکەی بۆ خوێندکاران و قوتابیان بڵاودەکرێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ کردنەوەی ھەژماری بانکی بۆ فەرمانبەران بەردەوامە و کارەکان رانەگیراون. 


جەختی لەوەشکردەوە، لە دوای گەڕانەوەی داتای تەواوی فەرمانبەران لە سەرجەم وەزارەتەکان ھەنگاوەکانی دیکە لە ماوەیەکی کەمدا کۆتایی دێت و ھەژمارەکە کارا دەکرێت.


پێشتریش مستەفا سەعید بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای بانکەکانی ھەولێر بە کوردسات نیوزی رایگەیاندبوو، لە کۆی یەک ملیۆن و دووسەد ھەزار فەمانبەر  لە ئەنجومەنی وەزیران ژمارەی بێ ھاوتا بۆ نزیکەی ٤٦٣ ھەزار فەرمانبەر کراوەتەوە و سەرجەم داتاو زانیارییەکانیان ھەیە لەو ھەژمارەو چاوەڕوانی گەیشتنی ئەو ژمارە بێ ھاوتایە دەکەین و دواتر ئێمەش کاریان لەسەر دەکەین.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری ھەرێمی کوردستان، چەند بڕیارێکی سەبارەت بە ماف و شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دەرکرد، بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و قەزا و ناحیە و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە.

ئەمڕۆش نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر ئەوەبدەن بایکۆت بشکێنن و بگەڕێنەوە بۆ ناوەندەکانی خوێندن، یاخود لە بایکۆت بەردەوامبن تا بڕیار لەسەر دامەزراندنیان دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، لەنزیک زانکۆی سۆران کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەوە تەقەی لە دوو کەسی تر کردووەو برینداری کردوون، دوای رووداوەکەش ھەڵھاتووە و دەستگیرنەکراوە.


وتیشی، بەوتەی شایەتحاڵەکان، ئەوانەی تەقەیان لێکراوە خەڵکی ھەریرن و پێدەچێت بەھۆی کێشەیەکی کۆنی کۆمەڵایەتییەوە بێت.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قائیمقامیەتی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، بەھەماھەنگی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لەگەڵ نزیک بوونەوەی وەرزی بارانبارین ئامادەکاری پێشوەختی دەست پێکردووە بۆ ئەوەی لەکاتی لافاو رووداوی سروشتی بەانای ھاووڵاتیانەوە بچن.


سەبارەت بە پلانی ئەمساڵ بەر لە ھاتنی وەرزی بارانبارین قائیمقامی سلێمانی رایگەیاندوە،  لەھەنگاوی یەکەمدا تیمەکانی شارەوانی دەستیان کردووە بە پاک کردنەوەی مەنھۆڵ و ئاوەڕۆکان بۆ ئەوەی لەکاتی بارانبارینی بەخوڕ رێگری بکرێت لە دروست بونی لافاو و کارەسات و رووداوی نەخوازراو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای دەرچونی بڕیارەکە لە ٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤، ھێزی پێشمەرگە بە ٤ کاروان رەوانەی کۆبانێ کران، لە ماوەی مانەوەیان لە کۆبانێ ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لە شەڕی دژی داعش شەھیدێک و چەند بریندارێکیان ھەبوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...775776777778779...916