تەندروستی سلێمانی: ھەر کارمەندێک ڤاکسینی وەرنەگرتبێ موچەی پێ نادرێت
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
بەپێی نوسراوێکی بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنکە تەندروستییەکان و ھەردوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخان کراوە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین و کارتی ڤاکسین موچەی مانگی (٢) بەھیچ فەرمانبەر و کارمەندێک نەدرێت تا ژەمی ڤاکسین و کارتی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا وەردەگرێت.
ئەم ھەنگاوەش لەپێناو پابەندبوونی ھەمووان بە بە کارھێنانی ڤاکسین و سەلامەتی و تەندروستی..
#ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی ب.گ.تەندروستی سلێمانی



