کوردستانکوردستان

کاک جەوھەر ئاغا، سەرۆک ھۆزی ھەرکی

بەڕێزانمان لە خزمانی ھەرکی، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حەجی عزالدین جانگیر ئاغا ھەرکی) مامی بەڕێزتان و کەسایەتی دیاری ھۆزی ھەرکی و ناوچەی بادینانمان پێگەیشت.
حەجی عزالدین جانگیر ئاغا ھەرکی، تێکۆشەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، لە قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بەشدار و ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە،  وەک یەکێتییەکی دڵسۆز و سەرڕاست ھەمیشە لەسەر ڕێبازەکەی مایەوە و سازشی لە بیروباوەڕەکانی نەکرد کە ئەمە جێگای ستایش و شانازی ھەموولایەکمانە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری و ھەڤاڵانی بدات.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢١ی ١٢ی ٢٠٢١ - دەباشان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ئاوات محەمەد" قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەری ساڵدا قەرەباڵغی لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان دروست دەبێت، بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی شار ھێزە ئەمنییەکان ئەرکیان جێبەجێ دەکەن.


سوپاسی تیمەکان و ھێزە ئەمنی و شارستانییەکانی کرد کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕێگەیان نەدا لافاو زیان بە ھاوڵاتیان بگەیەنێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا عەبدولستار مەجید سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ سەبارەت بە پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای سەرپەرشتیکردنی پڕۆژە کشتوکاڵییەکان ڕایگەیاند، پڕۆژە یاساکە ڕێگەخۆشکەر دەبێت بۆ دابینکردنی ھەلیکار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ، بە تایبەت کە زۆرێک لە پڕۆژە کشتوکاڵییەکانیان سەرپەرشتیاریان نیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"بەشدار حەسەن" ئەندامی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ دادگای دووی ھەولێر بە پێی ماددەی یەک لە یاسای ژمارە ٢١ی ساڵی ٢٠٠٣ی پەرلەمانی کوردستان، مەسعود شەنگالی بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگ و شێروان تەھاش دوو ساڵ و شەش مانگ سزادا.


بەشدار حەسەن وتیشی، بەھۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە دادوەر و سەرۆکی دادگای پێداچوونەوە کراوە و بەھۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست بۆ سزادانیان ئەگەری ھەیە مەسعود شەنگالی و شێروان تەھا ئازاد بکرێن.


داواشی لە دادگای پێداچوونەوەی ھەرێمی کوردستان کرد بە وردی پێداچوونەوە بە بڕیارەکەی دادگای تاوانی دووی ھەولێر بکات و سزادراوان ئازاد بکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ "عەلی رەزا گوینەی" باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کۆبووەوە،  لەو کۆبوونەوەیەدا کە "ھاکان راچای" کونسوڵی گشتی تورکیا لە ھەرێم ئامادەی بوو، ھەردوولا بە گرنگیان زانی ئاڕاستەی گفتوگۆکانی نێوان لایەنەکانی عێراق بۆ پێکھێنانی حکومەت لەرێی دیالۆگی بنیاتنەرەوە ئەنجام بدرێت ئەوەش لەپێناو ھێنانەکایەی حکومەتێکی خزمەتگوزار بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیانی عێراق بەبێ جیاوازی.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی تورکیا کۆک بوون لەسەر ئەوەی پێویستە پلانی ئەمنی تۆکمەتر دابڕێژرێت تا بوار نەھێڵێتەوە بۆ دزەکردنی تێرۆریستانی داعش، لەپێناو پاراستنی ئارامی ناوچەکەدا، لە کۆتایشدا، جەختکرایەوە لەسەر پێویستی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەرووی سیاسی و ئابورییەوە.

لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد کۆمپانیاکانی تورکیا رۆڵی خۆیان ببینن لەپرۆسەی ئاوەدانکردنەوە و بەھێزکردنی ژێرخانی ئابوری کوردستاندا لەرێی زیاترکردنی وەبەرھێنانەوە، بۆ ئەم مەبەستەش قوباد تاڵەبانی رایگەیاند،  ھاوکاری و کارئاسانی پێویست پێشکەش دەکەن بۆ کۆمپانیا تورکییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی زانیارییەکان ، کرێکارەکان لە کاتی کاردا ویستوویانە ئاسن بخەنە نێو کوورەی ئاگر بۆ ئەوەی بیتوێننەوە، بەڵام لە نێو ئاسنەکان نارنجۆکێک ھەبووە و پێیاندا تەقیوەتەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چۆنییەتی پەرەپێدانی سەنتەرەکانی راھێنانی پیشەیی کرا بە جۆرێک سودی ھەبێت بۆ پێشخستنی دەستی کار و توانای خاوەن کارەکان، لەو بارەیەوە قوباد تاڵەبانی داوایکرد، وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان پلانی ستراتیجی دابڕێژن بۆ چالاککردنی ئەو سەنتەرانە و دروستکردنی پردی پەیوەندی لەنێوان ئەو سەنتەرانە و بازاڕی کار.
لە کۆبوونەوەکەدا بس لە چۆنییەتی دەستەبەرکردنی مووچەی خانەنشینی بۆ ئەو کەسانەشکرا کە لە کەرتی تایبەت کاردەکەن و بڕیاریش درا ئامادەکاری بکرێت تاکو ئەو کەسانەی لە کەرتی تایبەت کاردەکەن مافی خانەنشین بوونیان ھەبێت. 
لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئامادەکاری بۆ پەرەپێدانی خوێندنی پیشەیی بکەن و بۆ ئەو مەبەستە ستراتیجێکی نوێ بۆ خوێندنی پیشەیی دابڕێژرێت کە لەگەڵ بازاڕی کار بگونجێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 لە کۆبوونەوەکەدا سەرباری تاوتوێکردنی واقیعی سیاسی ئێستای  بەتایبەت دوای بەرێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردن و راگەیاندنی ئەنجامەکانی ئەو پرۆسە گرنگە لەسەر ئایندەی وڵات، ھاوکات خستنەگەڕی گفتوگۆی جدی لەنێوانی لایەنە سیاسیەکاندا بەگرنگ  زانرا لەپێناو بەرژەوەندی عێراق و گەلەکەی و بنیاتنانی ھاوسەنگی سیاسی و سەقامگیری سستمی سیاسی، لە کۆبوونەوەکەدا قوباد تاڵەبانی و باڵیۆزی ئێرانجەختیاکردەوە لەوەی دەبێت حکومەتی نوێی عێراق حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت و توانای بەرێوەبردنی وڵاتی ھەبێت لەدۆخە سەختە سیاسی و ئابوری و ئەمنییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری کوردستان نیوز رایگەیاند، تۆپخانەکانی تورکیا و گروپە ھاوپەیمانەکانیان چەند گوندێکیان لە باکوری شارۆچکەی زرگانی سەر بە شاری حەسەکە بۆردومان کردووە. ئەو گوند و ناوچانەی بۆردومان کراون بریتین لە مەحەرمەلە و تەل ئەمیر و مەزرە و تەلوەرد و بەشێکی گەڕەکەکانی شارۆچکەی زرگان، بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز بۆردومانەکەی تورکیا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتۆتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 دەقی ڕوونکردنەوەکە : 
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢١/١٢/٢٠٢١، ھێزەکانی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا نارنجۆکێکی دەستی (ڕومانە) لە کارگەی شیشی کەورگۆسک تەقیوەتەوە، دەستبەجێ تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی خەبات، بنکەی پۆلیسی کەورگۆسک، گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا نارنجۆکەکە لە کاتی تواندنەوەی کۆنە ئاسندا تەقیوەتەوە، کە بەداخەوە لە ئاکامدا کرێکارێک بە ناوی (نایف شاباز چاوشین) تەمەن (٤٥) ساڵ، گیان لەدەست دەدات و کرێکارێکی تریش بەناوی (سامر اسماعیل گە)  بریندار دەبێت، تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی کرا و زامدارەکەش گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
لە کاتی ئێستاشدا ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە چۆنیەتی ڕووداوەکە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پارێزگاری ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئەو دوو ملیار دینارەی رەتکردەوە کە حکومەتی عێراق بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەند رۆژی رابردووی ھەولێر تەرخانی کردووە و دەڵێت، بڕە پارەکەی بەغداد لە ئاستی چاوەڕوانی ئەوان و زیانەکانی لافاوەکەدا نەبووە و رەتیدەکەنەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژ بەوەش کراوە، وەک پارێزگاری ھەولێر بێھیوابوونی خۆیان لە ھاوکاریکردنی حکومەتی عێراقی فیدراڵ نیشان دەدەن و ئەو بڕە پارەیەش قبووڵ ناکەن، داواش دەکەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق چاو بە بڕیارەکەیان بخشێننەوە، چونکە ئەوەی داوا  کراوە مافێکی یاسایی ھەرێمە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"ھیشام رکابی" بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، وەفدێکی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن و لەگەڵ یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبنەوە، بەڕێوەبەری نوسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی وتیشی، پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق تاوتوێ دەکرێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیارە یاسای پاراستنی ئەرشیف لە ھەرێمی کوردستان کرد کە ئامانج لێی پارێزگاری کردن و رێکخستنەوەی تەواوی ئەرشیف و بەڵگەنامە مێژووییە تایبەت و گشتییەکانی ھەرێمی کوردستانە و ناوەندێکی تایبەت بە ھەماھەنگی لەگەڵ حکومەت و وەزارەتی رۆشنبیری و لاونیش چاودێری خاوەنداریەتی ئەرشیفەکان دەکات .

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باڵانبۆ محەمەد ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە بەردەوامە بەڵام یەکخستنی ھێزەکان کاتی زیاتری پێویستەو ئەوەش بەھۆی  ئەو ئەزموونەی ھەرێمی کوردستان لە رابردوو ھەی بووە لە رووی حزبییەوە و ھێزەکانیش لە ژێر فەرمانی حزبەکان بوون.


باسی لەوەشکرد، لە ئێستادا وەزارەتی پێشمەرگە ١٩ لیوای ھاوبەشی ھەیە، بەڵام رێکخستنەوەکە بەم جۆرەی ئێستا ھەیە سەرکەوتوو نەبووە و ناکرێت کاتێک لیوایەک یەکدەخرێت و دەکرێتە لیوای ھاوبەش لەکاتی دیاریکردنی فەرماندەی لیواکە و جێگرەکەی ھەردوو کیان خۆیان بە فەرماندە ھێزەکە بناسێنن کە لە ئێستادا بەدی دەکرێت، بۆ ئەوەش باشترە لە کاتی پێکھێنانی ئەو لیوایانە ھاوشێوەی لیواکانی پشتیوانی دوو کە لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پشتیوانی یەک کە سەرجەمیان لە پارتی پێکھاتوون ھێزەکان ھاوشێوە بکرێن و تاوەکو فەرماندە و جێگرەکەی و پۆستەکانی دیکەش بە جێگیری دیاری بکرێن و ھەنگاوەکانی یەکخستنەوەش خێراتر بکرێت.


لەبارەی بۆچوونی وڵاتانی ھاوپەیمان لە سەر یەکخستنی ھێزەکانی پێشمەرگە، ئەندامەکەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی، "وڵاتانی ھاوپەیمان لە ئێستاو لە رابردووش بەردەوام جەختیان لە رێکخستنەوە و یەکگرتنی ھێزەکانی پێشمەرگە کردوە تاوەکو ھەرێمی کوردستان ببێتە خاوەن ھێزێکی نیشتمانی رێکخراو".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقەدەم ڕەئوف مەلیک خانەقا لێپرسراوی نشینگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس کە پێکھاتوون لە دوو خێزان و کەسێکی تر ھەوڵیاندا لەرێگەی ڤیزای شنگنی ساختە لە فڕۆکەخانەی سلێمانییەوە گەشت بۆ بەیروت بکەن و دواتر خۆیان بگەیەننە ئەڵمانیا، بەڵام ئاشکرابوون و دەستگیرکران. 


وتیشی، ژنێک و منداڵێکیان ئێرانین و ئەوانی تر ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن. 


موقەدەم ڕەئوف ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دوای دەستگیرکردنیان سەرجەمیان روبەڕوی دادگا کرانەوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...776777778779780...956