عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی دانرایەوە
کوردسات نیوز
٥ی شوباتی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی ٦٣٠ نوێنەر، کۆنگرەی دوانزەیەمی بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان بە ئامانجی ھەڵبژاردنی ڕابەر و ھەموارکردنی پەیڕەوی حزبەکە لە ھەولێر دەستیپێکرد.
لە پڕۆسەی دەنگدان بە ڕابەری نوێ، کامیل حاجی عەلی تاکە کاندید بۆ ئەو پۆستە دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا و لە کۆی ٥٤٠ دەنگ ٢٧٦یان سپی بوون.
بەپێی پەیڕەوی بزوتنەوەکەش ئەگەر کاندید دەنگی پێویستی بەدەستنەھێنا ئەوا راستەوخۆ ڕابەری پێشوو لە پۆستەکەی دەمێنێتەوە، ھەر بۆیە بە بڕیاری ئەنجومەنی شورا بۆ جاری سێیەم عیرفان عەلی عەبدولعەزیز لە پۆستی ڕابەری بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان مایەوە و " کامیل حاجی عەلی"یش پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی شورای بزووتنەوەکەی پێدرا.
بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن کۆمەڵێک پیاوی ئایینی و بە سەرکردایەتیی مەلا عوسمان عەبدولعەزیز لە شاری سنەی خۆرھەڵاتی کوردستان دامەزرا.