ھەسەدە و ئاسایش لە حەسەکە بەدوای تیرۆریستانی داعشدا دەگەڕێن
کوردسات نیوز
٥ی شوباتی ٢٠٢٢
دوای راگەیاندنی کۆنترۆڵکردنی گرتووخانەی سناعەی لە گەڕەکی غوێرانی حەسەکە لە ٢٦ی مانگی رابردوو ، ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی باکوور و خۆرھەڵاتی سوریا و ھەسەدە ئۆپراسیۆنێکیان لە پارێزگای حەسەکە و گوند و ناوچەکانی تری دەوروبەری پارێزگاکە دەستپێکردووە و بە وردی بە دوای شانە نوستووەکانی داعش و چەک و ئامێرەکانیان دەگەڕێن.
بڕیارە ئۆپراسیۆنەکە تا بەشی خۆرئاوای شاری حەسەکە بەردەوام ەبێت و دواتر ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکە رادەگەیەنن.



