بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە عیرفان عەبدولعەزیز دەکات
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
دەقی پیرۆزباییەکە...
بەناوی یەزدانی مەزنەوە
بەڕێز مامۆستا عیرفان عەبدولعەزیز، رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، بەڕێزانمان لە سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی بزوتنەوەی ئیسلامی.
بەبۆنەی بەستنی دوانزەھەمین کۆنگرەی بزوتنەوەی ئیسلامی و دانانەوەی بەڕێزتان بە رابەری بزوتنەوەی ئیسلامی، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین.
ھیوادارم سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان ھاندەربێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندی سیاسی نێوانمان و کاری پێکەوەیی لەپێناو سەقامگیری زیاتر و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد و چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان. کە لەم ھەلومەرجەدا لە ھەموو کات زیاتر پێویستمان بە گیانی لێبووردەیی، برایەتی و یەکتر قبوڵکردن ھەیە.
کە دڵنیام ئەم نییەتەش بە ھەوڵ و ھیمەتی ھەموو دڵسۆزان بەدیدێنین.
خوای گەورە مۆفەقتان بکات
ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتووبن.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٦ی ٢ی ٢٠٢٢ – بەغدا