دەقی پەیامەکە : 
بەڕێز: مامۆستا سڵاحەدین بەھادین- ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
(٢٨)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە خۆتان و تەواوی ئەندام و لایەنگرانی حزبەکەتان پیرۆز دەکەم و ھیوای بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان وەک ھێزێکی سیاسی کاریگەر لەماوەی رابردوودا رۆڵی دیارو بەرچاوی ھەبووە لە کایەی سیاسی و ھاوکارێکی باشی ھێزو لایەنە سیاسییەکان بووە لەھەرێمی کوردستان، بۆ ئایندە ھیواخوازم بتوانین ھەموومان پێکەوە خەبات بکەین لەپێناو خزمەتکردنی گەلەکەمان و ھەوڵدان بۆ بەدەستھێنانی مافەکانمان.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان