ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێم لە بارەی مووچە و خەرجییەکان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی باڵای ئابوری ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا جێگری سەرۆکی حکومەت ڕاپۆرتێک لە بارەی ڕەوشی دارایی ھەرێم بخاتەڕوو، تاوتوێی پێشنیاز و پێشبینییەکانیش تاوتوێ دەکرێت بۆ مووچە و خەرجییەکان و ئەو گرفتانەی ڕووبەڕووی حکومەتی ھەرێم بوونەتەوە.
ئەوەش لە کاتێکدایە بەھۆی ئەوەی حکومەتی عێراق ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم ڕەوانە نەکردووە، تا ئێستا مووچەی مانگی دوو دابەش نەکراوە و ھیچ وادەیەکیش بۆ دابەشکردنی مووچە دیاری نەکراوە، لە کاتێکدا حکومەتی ھەرێم بڕیاریدابوو ھەموو ٢٥ی مانگێک مووچە دابەش بکات.