وەزارەتی کشتوکاڵی ھەرێم دوو بڕیاری بۆ دابەزاندنی نرخی عەلەف دەرکرد
٦ی ئازاری ٢٠٢٢
"ڕابەر محەمەد" بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ و ڤێترنەری لە وەزارەتی کشتوکاڵ لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی شەڕی روسیا و ئۆکراین و زۆربوونی ژمارەی پڕۆژە پەلەوەرییەکانیش عەلف گران بووە.
ئەوەش بووەتە ھۆی ئەوەی کە زیان بە خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر بگات. وتیشی، یەکێکی تر لەو ھۆکارانەی کە خاوەنی پڕۆژەکان زیان بکەن ئەوەیە کە حکومەتی عێراق رێگری دەکات لە ھەناردەکردنی بەرھەمە پەلەوەرییەکان لە ھەرێمەوە بۆ ناوەڕاست و باشووری عێراق.