کۆڵبەرێک بەھۆی سەرماوە گیانی لە دەستدا
٥ی ئازاری ٢٠٢٢
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاو بڵاویکردەوە، کۆڵبەرێکی خەڵکی شارۆچکەی ڕەبەت لە پارێزگای ورمێ بە ناوی محەمەد ئۆمێدوار لە کاتی کۆڵبەری لە سنورەکانی سەردەشت و لە نزیک گوندی دۆڵەبی بە ھۆی سەرماوە گیانی لە دەستداوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کۆڵبەرە تەمەنی ٤٦ ساڵە و باوکی دوو منداڵ بووە.
ساڵانە دەیان کۆڵبەر لە ڕێگە سەخت و پڕمەترسییەکانی سنورەکانی نێوان ھەرێم و خۆرھەڵاتی کوردستان دەکوژرێن و گیان لە دەستدەدەن و مانگی ڕابردووش ١٧ کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون.