دەقی پیرۆزباییەکە

بەڕێز کاک محەمەد حاجی مەحمود 
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان .

بەبۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان و ھەڵبژاردنەوەتان بە سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم لە بەڕێزتان، سەرکردایەتی نوێ، ئەندام و لایەنگرانتان دەکەم .

ھیوادارین سەرکەوتنی کۆنگرەکەتان لەم ھەلومەرجە تایبەتەدا ھاندەرێکی گرنگ بێت بۆ پێشخستن و برەودان بە پەیوەندییەکانی ھەردوولا لەپێناو تەبایی و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ یەکڕیزی نیشتمانیی و کۆدەنگیمان لەسەر بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوەکەمان.

لەم دەرفەتەدا جەخت لە ھەماھەنگی، دید و روانینی ھاوبەش دەکەینەوە سەبارەت بە پرسە نیشتمانییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان. ھەموومان پێکەوە کار بۆ بەھێزترکردنی قەوارەی ھەرێم بکەین و بەرژەوەندییە تایبەت و حزبییەکان بەرەو ئاقارێکی نادیار و لێکترازانمان نەبەن. سەربەرزیی و سەرفرازی خەڵکی کوردستان بنەمای کارکردنمان بێت و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەقامگیر ئەرکی لەپێشینەمان بێت.

ھەر شاد و سەرفراز بن


   دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
٦ ئاداری ٢٠٢٢