عەقید دیار ئیبراھیم بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، دوای گەڕان و پشکنینێکی زۆر تەرمی یەکێک لەو سێ گەنجەی لە رۆژی نەورۆز لە چەمی خەمەڵوکەی ماوەت دیار نەمان دۆزرایەوە.


وتیشی، بە دووری دوو کیلۆمەتر لەو شوێنەی گەنجەکەی تێیدا خنکاوە تەرمەکە دۆزراوەتەوە و لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دۆزینەوە و ئاشکراکردنی چارەنوسی ئەو دوو گەنجەکەی تر.


لە رۆژی ٢١ی ئادار سێ گەنج لە چەمی خەمەڵوکە دیار نەمان، تیمەکانی بەرگری شارستانیی و فڕۆکەوانی و قائیمقامیەتیش بە دوایاندا دەگەڕێن، ئەمڕۆش تەرمی یەکێکیان دۆزرایەوە.