گۆڕانکاری لە کارکردنی موەلیدە ئەھلییەکان لە سلێمانی دەکرێت
کوردسات نیوز
٣ی نیسانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ لیژنەی سەرپەرشتیاری موەلیدە ئەھلییەکانی سلێمانی بۆ ھەژمارکردنی نرخی کارەبای موەلیدەکان کۆبوونەوە و بەگوێرەی نرخی گازۆیل و سەعاتەکانی کارکردن نرخی ئەمپێرێک کارەبای موەلیدەی ئەھلی بۆ مانگی رابردوو لە نێوان ١٤ ھەزار دینار بۆ ١٤.٥٠٠ ھەزار دینار دەبێت، بەھۆی جیاوازی کارپێکردنی موەلیدەکانیش لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر، نرخی ئەمپێڕێک کارەبای موەلیدە جیاواز دەبێت.
لەبارەی کارکردنی موەلیدەکانیشەوە بۆ مانگی رەمەزان ئاماژەی بەوەکردووە، دەبێت بەیانیان لە سەعات حەوتی بەیانی تا سەعات ھەشتی بەیانی موەلیدەکان کاربکەن، دوای نیوڕوانیش لە سەعات سێی دوای نیوەڕۆ تا ٤:٣٠ بەرەبەیانی کاردەکەن و لە ماویەدا ھەرکاتێک کارەبای نشتیمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدەکان کارەبا دابین بکەن بۆ ھاوڵاتیان.