لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، لەم مانگە پیرۆزەدا ھەموو ھەوڵێک دەدەن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و کۆنتڕۆڵکردنی نرخی خۆراک و پێداویستییەکانی ھاوڵاتیان.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لەبارەی قۆرخکارییەوە ھۆشداری دەدات و دەڵێت، "ھەرکەس و بازرگانێک سەرپێچی بکات رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە و بۆ ئەم مەبەستەش تیمەکانی چاودێری بازرگانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی بازرگانی وەزارەتان بەردەوامن لە گەڕان و بەدواداچوون لە سەرجەم شارو شارۆچکەکان".

داوا لە ھاوڵاتیانیش دەکات ھاوکارییان بن و لەکاتی بینینی ھەر قۆرخکاری و دیاریدەیەکی نائاسایی لە مامەڵەکردن لە خوراک و پێداویستییەکانی خەلک و بوونی ھەر کاڵایەکی بەسەرچوو تیمەکانیان ئاگاداربکەنەوە. 

وەزارەتی بازرگانی و پێشەسازی تەئیکد دەکاتەوە، خۆراک و کەلوپەل بەشی پێداویستی خەڵک، لەکۆگاکاندا ھەیە و بە ھاوکاری بازرگانەکان دابینکراوە، ھەروەھا دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکیش لە رێگەیی بریکارەکانەوە بەردەوامە.