لە نوسراوێکی لیژنەی باڵای ئەزموونە گشتییەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە ئاڕاستەی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەکانی ھەولێر و سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە و گەرمیانی کردووە تێدا ھاتووە، لەبەر بەرژەوەندی زیاتری خوێندکاران و پێدانی دەرفەتی زیاتر بە خوێندکارانی ١٢ی ئامادەیی بە ھەموو بەشەکانیەوە بڕیادرا بە ھەمواکردنەوەی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکان بۆ قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی و پەیمانگەکان بۆ کۆتاجار پەیڕەو بکرێت.

لە نوسراوەکەدا دووەم و کۆتا ھەموارکراوی ساڵنامەی تاقیکردنەوەکانی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١- ٢٠٢٢ ھاوپێچکراوە.


پێشتریش ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو، بۆ بەرژەوەندی و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بۆ پاش جەژنی رەمەزانی پیرۆز دوادەخرێت.