دیداری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تێکەڵ بە یادی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دەستپێکردنی شۆڕشی نوێی گەلی کورد دەکرێت و بڕیارە چەند ڕۆژێک بخایەنێت.

دیداری یەکێتی ھەوڵێکە بۆ نوێکردنەوەی توانا حزبییەکان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و ھۆکارێکی گرنگە بۆ بەھێزکردنی خواستی چاکسازی لە دامەزراوە و ئۆرگانەکانی حزب و دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەت و دیدگای یەکێتی بۆ کۆی پرسەکان.