دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دیداری یەکێتی لە سلێمانی رایگەیاند، لەسەرەتای دروستبوونی یەکێتییەوە ھیچ کات حزبێکی بنەماڵەیی نەبووە، بەڵکو لە ھەزارەھا بنەماڵە پێکھاتووە و سیاسەتێکی روون و ئاشکراشی ھەیە.

لەبارەی گرنگی دیداری یەکێتییەوە وتی، لەماوەی شەش ھەڵبژردندا تەنھا دوو کۆنگرە ئەنجامدراوە، بۆیە گرنگە ساڵانە دیداری لەم شێوەیە ئەنجامبدرێت بۆ ھەڵسەنگاندنی کاروبارەکانی حزب و یەکێتی حزبی دوێنێ و ئەمڕۆ و سبەینێیە، بۆیە پێویستە چۆن لە رابردوودا پێشەنگ و دەستپێشخەر و داھێنەر بووە ھەر بەو شێوە بەردەوام بێت.

دەرباز کۆسرەت رەسول دەشڵێت، وەکو یەکێتی خۆمان بە نزیک دەزانین لە ئێش و ئازارکانی خەڵکی کوردستان و لە ماوەی چەند مانگی رابردوو کۆمەڵێک دەستکەوتمان بۆ سنووری سلێمانی بەدەستھێناوە، کە کردومانن بە دەستکەوتی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.