وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمشەو بە یاداشتێکی تۆکمەی کێشە و گرفتەکان وەفدێکی وەزارەتی تەندروستی لە ڕێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم گەیشتە شاری بەغداد و بڕیارە سبەی دوو شەممە زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ وەزیری تەندروستی عێراق و بەرپرسانی پەیوەندار و سەردانەکانیان بۆ دامودەزگاکانی پەیوەندار بکەن.

لەبارەی ئامانجی سەردانی وەفدەکەوە رایگەیاندووە، بۆ چارەسەری کێشە و گرفتە ھەڵپەسێردراوەکان و ھەماھەنگی کردنی زیاتر بۆ دابینکردنی دەرمان و پێداویستی پزیشکی و ئامێر و پڕۆژە خزمەتگوزاریەکان بۆ ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی تەندروستی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێوارەی ئەمڕۆ د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی و (د. ھانی العقابی) وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ بەوەکالەت گفتوگۆی تایبەت بەکاروبارەکانی نێوان ھەردوو وەزارەت و ھەماھەنگیکردنی زیاتر کرا.