فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە مەستی کەمکردنەوەی مەترسیەکانی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی و پاراستنی ئاوی ژێر زەوی و پاراستنی بیرەکانی ئاوی خواردنەوە و کەمکردنەوەی سیستەمی دابەشکردنی ئاوی خواردنەوە بە تانکەرین، حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندیدا لەسەر تەرخان و خەرجکردنی گوژمەی (٣٥٦،٦٧٤،١٤٤،٠٠٠) دینار، بە شێوەی نەختینە و قۆناغ لەسەر بودجەی وەبەرھێنانی وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار، بە مەبەستی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان بۆ ساڵی ٢٠٢٢.

پڕۆژەکانیش بریتین لە: 

یەکەم: چاکسازی لە ھێلەکانی گواستنەوەی ئاوی خواردنەوە لە (ھەولێر، سلێمانی، دھۆک، ھەڵەبجە، سۆران، دەوروبەری سلێمانی، دەوروبەری گەرمیان، کۆیە، ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، زاخۆ و ئاکرێ).

دووەم: چاکسازی لە عەمبارەکانی پڕۆژەکانی ئاو( ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی ھەڵەبجە، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی زاخۆ و ئاوی ئاکرێ).

سێیەم: دیزاین و دانانی سیستەمی پێشکەوتووی سکادا و دروستکردنی پڕۆژەی ستراتیجی وێستگەی پاڵاوتن بۆ ( ئاوی ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سلێمانی، ئاوی دەوروبەری سلێمانی، ئاوی دەوروبەری گەرمیان، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دھۆک، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی زاخۆ).

چوارەم: دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ چاککردنەوەی پڕۆژەکان بۆ( ئاو و ئاوەڕۆی ھەولێر، ئاوی دەوروبەری ھەولێر، ئاوی سۆران، ئاوی دەوروبەری سلێمانی ، ئاوی کۆیە، ئاوی ڕاپەرین، ئاوی دەوروبەری دھۆک، ئاوی کەلار و ئاوی ئاکرێ).