دەستەی وەبەرھێنان دەڵێت، ئەو کەسانەی کە فۆڕمەکانیان پڕکردووەتەوە پێکھاتوون لە ٨٠ ھەزار و ٤٨٧ خێزان لەگەڵ ٩ ھەزار و ٦٧٥ سەڵت، تێکڕای ئەو کەسانەی داواکارییەکەیان پێشکەش کردووە بریتیە لە ٩٠ ھەزار و ١٦٢ کەس.

زیاتر لە ھەفتەیەکە حکومەتی ھەرێمی کوردستان فۆڕمی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبونی کرێنشینان بەشێوەی ئۆنلاین بڵاوکردۆتەوە و تا سەرەتای مانگی ٧ بەردەوام دەبێـت.

کرێنشینانیش سەردانی کۆمەڵەی داکۆکیکردن لەمافی کرێنشینان دەکەن بۆ وەرگرتنی زانیاری.

محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان رایگەیاند، بە کوالیەتییەکی باش و نرخێکی ھەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ھەنگاوی یەکەمی دروستکردنی ٢٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون دەستپێدەکات، و  ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە.

بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاماری ھەرێم، لە ھەرێمی کوردستان، زیاتر لە ٢٠٠ ھەزار کرێنشین ھەیە.