لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان داوای پێداچوونەوە بە یاساکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دەکات
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمان داوای لە ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵا کرد لەبواری مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندکاراندا بەشێوەیەکی خێرا و دیراسەکراو بە یاساکانی خۆیاندا بچنەوە و رێنمایی زانستی و ئیداریی لەبواری وەرگرتن و گواستنەوە و دابەزاندن لە قۆناغەکان و بەشە زانستییەکان دەربکەن، بۆ ئەوەی دەرفەتی ھاتنە کایەی پەیوەندی و سیستمێکی تەندروست لە نێوان مامۆستایان و خوێندکاران و دامەزراوە ئەکادیمییەکان بێتەدی.