رێکخراوی تەندروستی جیھانی بۆ تەندروستی سلێمانی: لە پلەی یەکەمدان
کوردسات نیوز
٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی لە عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و بریکاری وەزارەتی تەندروستی حکومەت و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی، باسی لە ھۆکار و چارەسەر و ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە پەتای کۆلێرا کرد.
د.ئەحمەد زیورتی و د.وائیل ھەتاھیت بەرپرسی تیمی ئیمێرجنسی لە عێراق و نوێنەری ڕێکخراوی تەتدروستی جیھانی، پشتیوانی خۆیان بۆ ھەوڵەکانی تەندروستی سلێمانی دەربڕی بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتای کۆلێرا.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەریدا ئەنجامی کۆبوونەوەکە ڕاگەیەندراو، پارێزگاری سلێمانی ئەوەی خستەڕوو ژمارەی تووشبوانی کۆلێرا ڕوو لە کەمبوونە و پەتاکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە و بە ھەستیاری تەواوەوە پێویستە ھاوڵاتیان بەردەوام بن لەسەر خۆپارێزیی بۆ ئەوەی لە مانگەکانی داھاتوودا سەرھەڵنەداتەوە.
دواتر وەفدی میوان لەگەڵ بەڕێزان بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی سەردانی پرۆژی ئاوی سەرچنارو چەند "شەمعەیەک" کرا کەپێشتر لەسەرداوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لەلایەن لیژنەکانی قائمقامیەتی مەرکەزی سلێمانی داخرابوون.