٣٥ ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر کیمیابارانی شاری سەردەشت لەلایەن رژێمی بەعسەوە
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
لە ٢٨ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٨٧ و کەمتر لە ساڵێک بەر لە کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لە لایەن رژێمی بەعسەوە، شاری سەردەشتی خۆرھەڵاتی کوردستان بە چەکی کیمیایی بۆردومانکرا و بە ھۆیەوە ١٥٠ کەس لە دانیشتووانی شارەکە شەھید بوون و سەروی ھەشت ھەزار کەسیش بریندار بوون.
بەوتەی شایتحاڵەکانی رووداوەکە، دوو فڕۆکەی جەنگی رژێمی بەعس شارەکەیان بۆردومان کردووە، خەڵکی مەدەنی سەردەشت بەو کیمیابارانە زۆرترین قوربانیاندا و دوای ٣٥ ساڵ لە رووداوەکە ھێشتا بەرکەوتووانی چەکی کیمیایی بەدەست تەنگەنەفەسی و کێشەی سوتانەوەی پێست گیرۆدەبوون.