لە ھەولێر خوێندکارێک دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدینی کوشت
کوردسات نیوز
٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ھەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ خوێندکارێک کە ویستوویەتی لە زانکۆی سۆرانەوە بگوازرێتەوە بۆ زانکۆی سەڵاحەدین، تەقەی لە د.کاوان ئیسماعیل راگری کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین کردووە و برینداری کرد، دواتریش بەھۆی سەختی برینەکەیەوە ئەو دکتۆرە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان، روداوەکە پەیوەندیی بە ھەمان کەیسەوە ھەیە. ئومێد خۆشناو راشیگەیاند، تۆمەتبارەکە لە یاسا رزگاری نابێت و تا ئێستا دەستگیر نەکراوە.
وتیشی، " ھەمو مامۆستایان و خوێندکاران و کۆمیونیتی ئەکادیمی زانکۆکان پێکەوە ھەماھەنگ بن بۆ ئەوەی بەرپرس بین و نەھێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبسێنێت."