فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بۆ ئاسانکاریی ھاووڵاتیان لە دانەوەی قەرزەکانی پێشینەکانی خانووبەرە و سندوقی نیشتەجێبوون و ھاوسەرگیری و قەرزی بچووک و کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری، داشکاندنی ١٥% بۆ تەواوی ئەو قەرزانە و لێخۆشبوونی تەواو بۆ سزاکانی دانەوەی پێشینەکان دەکرێت، ھاوکات داشکاندنی رێژەی ١٥% بۆ پابەندە داراییەکان، لە بواری شارەوانییەکان و گەشتوگوزار و ئاو بەردەوام دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕاشیگەیاند، لێخۆشبوونی تەواوەتی سزای دواکەوتن و سوود لەسەر باج و ڕسوماتە کەڵەکەبووەکان وەرناگیرێت، بە مەرجێک ئەو ھاووڵاتییە تەواوی باج و ڕسوماتە کەڵەکەبووەکە بداتەوە، ئەو داشکاندنەش تاکو ٢٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.