سامان شێخ لەتیف، لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، "بەداخەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سەعات (٨:٤٠) بەھۆی زۆری سوتانەکەیەوە یەکێک لەو خاتوونانەی ئەم شەو بەھۆی سوتاویەو گەیەندرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانی سلێمانی بۆسوتاووی نەشتەرگەری کۆچی دوای کرد." 

شەوی رابردوو، لە گەڕەکی خەباتی شاری سلێمانی دوو ژن سووتان و بەھۆی سەختی برینەکانیان لەلایەن سەنتەری فریاکەوتنی خێرا گەیەنرانە نەخۆشخانەی سووتاوی.

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی ١٢٢ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ئەو دوو ژنە ویستویانە ئاو بکەنە ناو موبەریدە، بەڵام بەنزین بووە و موبەریدەکە گڕی گرتووە و بەھۆیەوە سووتاون. وتیشی، دوو ژنەکە یەکێکیان تەمەنی ٢٥ ساڵە و ئەوەی تریشیان ٣٠ ساڵە.