بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە ، ئەمرۆ  ئاسمانی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم بە گشتی ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و  خێرایی با لەنێوان ١٠ بۆ ٢٠  کیلۆمەتر دەبێت لە سەعاتێکدا، رۆژی شەممەش ئاسمان لە ناوچە جیاجیاکان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت و پلەکانی گەرماش ١ بۆ ٢ بەرزدەبنەوە، بەرزترین پلەی گەرماش لە کەرکوک دەبێت کە دەگاتە ٤٤ پلەی سەدی .