بە سەرپەرشتی ھیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین و ژمارەیەک لێپرسراوی حکومی سنورەکە، لە دیوانی پارێزگای ئازربایجانی رۆژئاوا کۆبوونەوەیەک بەڕێوەچوو، لە کۆبونەوەکەدا سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی و جێگری پارێزگاری ئازربایجانی رۆژئاوا و قائیمقامی سەردەشت و ژمارەیەک لە بازرگان و لێپرسراوی پارێزگاکە ئامادەی بوون.

لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر بە رەسمی ناساندنی مەرزی کێلێ. مەھدی شوشتەری، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ڕایگەیاند، رێگای ھاتووچۆی مەرزەکە لە رێگای زۆر مەرزی تر باشترە و پێویستە کارەکانی زوو تەواو بکرێن. بەشێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە کێشەی کەمئاوی و گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک، بەرپرسانی ئێران ڕایانگەیاند، ھەرکات پێویست بووبێت ئێران ئاوی بۆ زێی بچووک بەرداوەتەوە.