بەهۆی بۆردومانێکی تورکیا لە رۆژئاوای کوردستان ٤ منداڵ کوژران و ١١ی تریش برینداربوون
کوردسات نیوز
١٩ی ئابی ٢٠٢٢
بەڕێوەبەری خۆسەری باکور و رۆژھەڵاتی سوریا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە رێگەی تەل تەمر و حەسەکە ،ناوەندی فێرکردنی تایبەتی ژنانی لە گوندی شیمکۆ کردۆتە ئامانج کە تەنیا ٢ کیلۆمەتر لە بارەگای ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دوورە و نەتەوەیەکگرتووەکان سەرپەرشتی دەکات.
راشیگەیاندوە، بەھۆی ئەو ھێرشەوە ٤ منداڵ کوژراون و ١١ منداڵی کچیش برینداربوون، ئەوەش ھەموو پێوانە و یاساکان پێشێل دەکات و تاوانی شەڕە، چونکە ئەو ھێرشە مەترسی لە سەر منداڵان و لەسەر ناوەندەکانی فێرکردن دروست دەکات.