٥٩١ ھەزار تۆن کاڵای بازرگانیی لە دەروازەی پەروێزخانەوە ئاڵوگۆڕ دەکرێت
کوردسات نیوز
١٨ی ئابی ٢٠٢٢
فەریبۆرز کەرەمی لێپرسراوی گشتی ڕێگاوبانی ترانزێت لە پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لە ماوەی چوار مانگدا لەسنوری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە ٥٩١ ھەزار و ٩٩٢ تۆن کاڵا ئاڵوگۆڕکراوە.
ھەروەھا ھەزار و ٥٠٠ بارھەڵگر لەسنووری پەروێزخانەوەی ھاوردەکراوە، ئەوەش بە بەراورد بە ساڵی رابردوو لەسەدا ٢٩٠ زیایکردووە.
فەریبۆرز کەرەمی وتیشی، ھەر لەو ماوەیەدا ١٩ ھەزار و ٤٣٠ تۆن کاڵا لەسنوری پەروێزخانەوە ھەناردەکراوە، کە لە چوار مانگی ساڵی رابردووشدا پێنج ھەزار و ٣٦٤ تۆن کاڵابووە.



