سوپای تورکیا گوندەکانی تەل تەمر و عەین عیسا تۆپباران دەکات
کوردسات نیوز
١٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
بە پێی میدیاکانی رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەو وڵاتە، گوندەکانی (گۆزەلییە و تەویل) کە دەکەونە رۆژئاوای ناحیەی تەل تەمر، تۆپباران کردووە، ھەروەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاش ڕێگای نێودەوڵەتی (ئێم فۆر)ی لە ڕۆژئاوای تەل تەمر بۆردوومان کردووە.
ھاوکات گوندی (ئەلخاڵدیە)ی سەر بە قەزای عەین عیسا تۆپباران کراوە و لە ئەنجامی ھێرشەکەش کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون.