وەزارەتی دارایی روونکردنەوەیەکی لەبارەی تەندروستی ئاوات جەناب نوری بڵاوکردەوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستاندا ھاتووە، پاش ئەوەی رۆژی پێنجشەممە رێکەوتی ٨ی ئەیلووی ٢٠٢٢، دۆخی تەندروستی ئاوات جەناب نوری وەزیری دارایی و ئابوری تێکچوو، بەمەبەستی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەی کرد و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، بە تەندروستییەکی باشەوە نەخۆشخانەی بەجێھێشت و لە ئێستادا لە تەندروستییەکی باشدایە و ژیانی ئاسایی خۆی بەڕێدەکات.