لە ھەشت مانگدا ٨٠٠٠ سەرپێچی بۆ سەر تۆڕەکانی کارەبای ھەرێم تۆمارکراوە
کوردسات نیوز
١١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، لەو ھەشت ھەزار و ٤٠٠ سەرپێچییە، ٤ ھەزار و ٥٩٦ سەرپێچی تەنھا لەسەر پێوەری زیرەک بووە و زۆرترین سەرپێچیش لە پارێزگای ھەولێر تۆمارکراوە. راشیگەیاند، بەھۆی سەرپێچییەکان ٤ ھەزار و ٨٤٧ کەس سزادراون و ٢٩ دۆسیەش رادەستی دادگا کراون.
وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، ئەو کەسانەی سەرپێچییان کردووەتە سەر تۆڕەکانی کارەبا، سزا دراون و بەھۆی سزادانیان یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دینار گەڕێنراوەتەوە بۆ حکومەت.