پەیامی ھاوخەمی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی شاژنی بەریتانیا
کوردسات نیوز
٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندوە، لە ناخی دڵەوە خەمبارە بە کۆچی دوایی شاژن ئیلیزابێس کە لە سەردەمی نوێدا بۆ درێژترین ماوە زۆرترین خزمەتی پێشکەش کردووە، بەشدارییەکانی لە ماوەی ٧٠ ساڵی رابردوودا شتێکی بێ وێنەیە، شاژن وەک منارەیەکی راستگۆیی و راستی وابوو بۆ بەریتانیا و ھەموو مرۆڤایەتی .
ئاماژەی بەوەشکردوە، شاژن، لە ساتە سەخت و دژوارەکاندا خزمەتی گەلی خۆی و ھەموو خەڵکی کرد، ئەوەش وای لێدەکات وەکو سەرکردەیەکی خانەدان دەربکەوێت، ھەمووان بیری خاوەنشکۆ دەکەن میراتییەکەشی بۆ ھەتا ھەتایە لە دڵیاندا دەبێت.