پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگھێشتنامەیەکدا بانگھێشتی ئەندامانی پەرلەمانی کردووە بۆ ئەوەی رۆژی چوارشەممە ئامادەبن بۆ دانیشتنی ژمارە دووی ئاسایی خولی پایزە.
بەپێی بەرنامەی کاریش، لە کۆبوونەوەکەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایایەک دەکرێت کە دیارترینیان ، پێشنیازە یاسای "بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی خێزان و ئافرەت لە ھەرێمی کوردستان" و پڕۆژە یاسای "پەروەردە و فێرکاری " و پێشنیازە یاسای "پاراستنی ئاژەڵان" ە .