دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی وادەی سوودمەندبوون لە قەرزەکانی حکومەت، سایتی رەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥% لە قەرزەکانی حکومەت، کە قەرزەکانی بواری گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو و شوێنەوار دەگرێتەوە تاوەکو ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ کاری پێ دەکرێت، ئەو وادەیەش دوایین دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەو ئاسانکارییە و جارێکی تر درێژ ناکرێتەوە.

راشیگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی قەرزی شارەوانی، ئاو، گەشتوگوزار، شوێنەواریان لەلایە، بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن بۆ ئەوەی سوودمەند بن.