مانگرتنی سەرتاسەری لەمڕۆوە دەستپێدەکات و سەرجەم شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ھەنگاویش لە راگەیەندراوێکدا پشتیوانی بۆ ئەو مانگرتنە دوپاتکردۆتەوە و رایگەیاندووە،  چاودێریی کردەوەی ھێزە حکومییەکان دەکات.

رۆژی ١٨ی مانگیش لە (تاران و ورمێ و مھاباد و سنە ) و زانکۆی تارانی پایتەخت خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی گیان لەدەستدانی (ژینا ئەمینی) بەڕێوەچوو، بەڵام ناڕەزاییەکانی شاری (سنە) توندوتیژی لێکەوتەوە و ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان بەسەر خۆپیشاندەراندا کرد. 

(ژینا ئەمینی) کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی (سەقز) رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە سەردانێکی خێزانیدا بۆ تاران بەبیانوی پابەندنەبون بە رێکارەکانی باڵاپۆشی، لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە دەستگیرکرا و دوای چەند سەعاتێک کەسوکارەکەی ئاگادارکرایەوە کە جەڵدە لێداوە، رۆژی ھەینیش بەھۆی خراپی باری تەندروستیەوە لە نەخۆشخانەیەکی تاران گیانی لەدەستدا.