جارێكی دیكە فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چیای مەتینایان بۆردوومان كرد
شنیار
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا دوو جار ناوچەكانی نزیك گوندەكانی (نهێلێ ) یان لە زنجیرە چیای مەتینا بۆردوومان كردووە، بەڵام تائێستا زیانەكانی ئەو بۆردوومانانە نەزانراون.
راشیگەیاند، بەهۆی بۆردومانەكەوە ترس و دڵەڕاوكێ لای دانیشتوانی ناوچەكە دروستبووە و هاوڵاتیان داواكارن سنورێك بۆ بۆردومانەكانی توركیا دابنرێت.
ماوەی چوار مانگە ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا لە سنوری قەزای ئامێدی بەردەوامە و زیانێكی زۆری ماددی لێكەوتووەتەوە و چەندین هاوڵاتیش رەز و باخەكانیان جێهێشتووە.