پۆلیسی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکرد کە ھاوسەر و خەسو و خەزووری بریندارکرد
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی ھێزەکانی پۆلیسی سلێمانی لە رووداوێک لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ئاگادارکرانەوە، ھێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەرکەوت تۆمەتبارێک بەچەقۆ ھێرشیکردووەتە سەر ھاوسەر و خەسوو و خەزووری و برینداریکردوون، دەستبەجێ تۆمەتبارەکە لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتنەوە دەستگیرکراوە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانە گواستراونەتەوە.
لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەکەش، تۆمەتبار رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەشاری سلێمانی کرا.