بەھۆی ھێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوا سێ شەڕڤان گیانیان لەدەستدا
وەهبی
١٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٢
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، (شاری کۆبانە، رێگای کۆبانی-جەرابلوس، ناوچەکانی عەین عیسا، قامشلۆ، زارگان، تەل تەمر و شەھبا) لەلایەن سوپای تورکیا و گروپەچەکدارەکانی سەر بەو وڵاتە بەچری تۆپبارانکراون و بەھۆیەوە لە کۆبانی کەسێک برینداربووە و دوو سەربازی سوپای سوریاش کوژراون.
لە بەیاننامەیەکیشدا ھەسەدە ڕایگەیاند، سێ شەرڤانیان لە ئەنجامی ھێرشی فڕۆکەی بێفرۆکەوانی تورکیا لە شاری عەین عیسا گیانیان لەدەستداوە.