ئەوەشی ڕاگەیاند پلانی باش داڕێژراوە بۆ ئەوەی خوێندکاران بێ بەش نەبن لە خوێندن و خوێندکاران بەشێوەیەکی بەرچاو وەربگیرێن.
سەبارەت بە داشکاندنی پارەی خوێندن ڕایگەیاند ٤٥٪ داشکاندن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگە ئەھلیەکان و خوێندنی ئێواران و پاراڵێڵ کراوە ئەو داشکاندنەش بۆ ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.
بە پێی کارنامەی کۆبوونەوەکە پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پێشنیاز و پڕۆژە یاسایەک دەکرێت لەوانە، پێشنیازە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ژنان.
ھەروەھا پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پڕۆژە یاسای پەروەردە و فێرکاری و پێشنیازە یاسای پاراستنی ئاژەڵان لە ھەرێمی کوردستان دەکات.
ئەو پەرلەمانتارانە یاداشتێکیان ئاڕاستەی دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و داوایان کرد، کێشەی "تەواونەکردنی رێگەی کەلار- سلێمانی و سەرجەم رێگە تەواونەکراوەکانی ھەرێمی کوردستان" کە بوونەتە ھۆی گەیاندنی زیانی گیانی و ماددی بە ھاووڵاتیان، لەبەرنامەی دانیشتنەکانی داھاتووی پەرلەمانی کوردستان دابنرێت.
ئەو پەرلەمانتارانە داواشیانکردووە، وەزیرانی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و دارایی و ئابووری و پلاندانان و لایەنی پەیوەندیدار لە ئەنجومەنی وەزیران لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربن و بەرنامە و پلانیان بۆ تەواوکردنی رێگە و شەقامە تەواونەکراوەکان روون بکەنەوە.
ھاوکات سەرکۆ ئازاد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێویستە رێگەی کەلار-سلێمانی ئیشی جدی بۆ بکرێت و کێشە و گرفتەکانی چارەسەر بکرێن.
بڕیارە وەفدەکەی پنتاگۆن لەگەڵ "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەۆکی حکومەتی ھەرێمیش کۆببنەوە و ھەروەھا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتێکی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکەن.
وەفدەکەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی "سلێست والێندەر" یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکایە و لە لێپرسراوانی دیبلۆماسی و سەربازی پێکھاتوون.
لە ئێستادا لەگەڵ "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەتی ھەرێم لە کۆبوونەوەدان، بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی ھەرێم و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت و ھەروەھا وەزیری پێشمەرگە کۆببنەوە و لە کۆبوونەوەکەشیاندا لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە یاداشتی لێکتێگەیشتن ئیمزا بکەن.
یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا پێشتر سەردانی بەغدادی کرد و لەگەڵ لێپرسراوانی عێراق کۆبووەوە.
لە درێژەی خۆپیشاندانەکاندا دژی گیانلەدەستدانی ژینا ئەمینی کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵی شاری سەقز، لە شاری ئیلام ھێزە ئەمنییەکان تەقەیان لە خۆپیشاندەران کرد و بڵاوەیان پێکردن.
ھەروەھا لە شاری نەغەدە خۆپیشاندانی مەدەنی خەڵک بەھۆی ھێزە ئەمنییەکانەوە توندوتیژی لێکەوتەوە و گازی فرمێسکڕێژیان بڵاوکردەوە.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویکردەوە، گەنجێکی تەمەن ٢٣ ساڵ لە گوندێکی سەر بە شاری ئورمیە ئەمشەو بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا، پێشتریش ئەو رێکخراوە رایگەیاندبوو لانیکەم ٤ کەس لە خۆپیشاندانەکان کوژراون و زیاتر لە ٢٢١ کەس برینداربوون و سەروو ٢٥٠ کەسیش دەستبەسەرکراون.
ھاوکات سێ رۆژە لە سنە خۆپیشاندان بەردەوامی ھەیە و پارێزگاری سنەش، کوژرانی سێ خۆپیشاندەری پشتڕاستکردەوە.
دەقی پەیامەکە :
بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت
بەبۆنەی یادی ٥٢ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی کوردستان دەکەم.
رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی کوردستان بەرز دەنرخێنین، کەھەمیشە گرنگیانداوە بەگیانی لێبوردەیی و پێکەوەژیان و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و رەتکردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، وەک رێکخراوێکی ئایینی و نیشتمانیی و پیشەیی چاکەخواز، رۆڵی پێشەنگی ھەبووە لەداکۆکیکردن لەچاکەی گشتی و چەتری کۆکەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بوە، ھیوادارم لەخزمەت بە ئایین و زانایان و کوردستان بەردەوام بێت و یادەکەتان ببێتە مایەی بەھێز بوونی زیاترتان.
دووبارە یادەکەتان پیرۆزبێت و ھەر سەرکەوتووبن.
قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران
عەلی ئیسماعیل ئەندامی لیژنەی باڵای بەستنی پێوەری زیرەک رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم ھەوڵدەدات لە رێی سیستمی "پریپەیمێنت"ەوە، کارەبای ٢٤ سەعاتی بۆ ھاووڵاتیان دابینبکات.
راشیگەیاند، ئەو سیستمە بەشێکە لە پێوەری زیرەک و وەک تێست لە بازاڕی لەنگەی شاری ھەولێر دەستیپێکردووە، کە ھەزار و ٥٠٠ ھاوبەشبوون و بەھۆیەوە وزەی ونبوو بە چوار بۆ پێنج ھێندە کەمبووەتەوە، لەھەمانکاتدا کارەبایەکی ٢٤ سەعاتی بۆ بازاڕەکە بە ڤۆڵتیەیەکی جێگیر دابینکراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە شاری دھۆک دەست بەدانانی ھەمان سیستەم کراوە و سیستمەکە لە تاقیکردنەوە دەرچووە و ئامادەیە و پێشکەشی وەزارەتی کارەبا کراوە بۆ ئەوەی ئەوان بڕیاری لەسەر بدەن.
لەبارەی نرخی ئەو کارتەی بۆ پارەدانی کارەباکە بەکاردەھێندرێت، روونیکردەوە، نرخی کارەبا ھەمان نرخی پێشووە و تەنھا شێوازی پارەدانەکەی گۆڕاوە.
لەو کۆبونەوەیەدا باس لە پرسی نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان و زەرورەتی زەمینەسازی و دروستکردنی ھەماھەنگی و یەکدەنگی کراوە لەنێوان لایەن سیاسییەکان و پێکھاتە کۆمەڵایەتییەکانی ھەرێمی کوردستان بۆ نووسینەوەی دەستوور.
لایخۆشیەوە مەسعود بارزانی پاڵپشتی خۆی بۆ پەرلەمانی کوردستان و ھەر ھەوڵێکی زەمینەسازی و دروستکردنی یەکڕیزی بۆ نووسینەوەی دەستووری ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاندوە .
لە راگەیەندراوێکی ھاوبەشدا ئاماژە بەوەدراوە، "سیلێست واڵاندەر" یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکا و "شۆڕش ئیسماعیل" وەزیری پێشمەرگە یاداشتی لێکتێگەیشتنی نێوانیان نوێ کردەوە، بۆ بەردەوامیدان بە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە لە ئۆپراسیۆنەکانی تێکشکانی داعشدا.
ئەو یاداشتە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠١٦ ئیمزا کراوە و لەڕێیەوە ئەمریکا پابەندی خۆی بۆ پشتیوانیکردنی رۆڵ و بەشداری پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە لە پڕۆسەکانی تێکشکاندنی داعشدا وەک پێکھاتەیەکی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق.
ھەروەھا دەستنیشانی ئەو بەرەوپێشچوونانە دەکات کە لەبواری چاکسازی بنەڕەتی دامەزراوەکاندا بەدەستھاتوون لەگەڵ پابەندی وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە بۆ ئەنجامدانی چاکسازی زیاتر بە ئامانجی زیاتر پرۆفیشناڵکردنی ھێزەکانی.
ئیمزاکردنی یاداشتنامەکە بە چاودێری "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێم و ئامادەبوونی "مەسرور بارزانی" سەرۆکی حکومەت و "قوباد تاڵەبانی" جێگری سەرۆکی حکومەت ئەنجامدرا، کە جەختکردنەوەی پابەندیی حکومەتی ھەرێمی کوردستانە بە ھەماھەنگی بەردەوامی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا لە چوارچێوەی دەستوری عێراق و پڕۆگرامی چاکسازی پێشمەرگەدا.
پێشتریش "نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی ھەرێم رایگەیاند، ئەو یاداشتە وادەکات ھاوبەشە ئەمریکییەکان پێداویستی و کەموکوڕی پێشمەرگە پڕبکەنەوە، لەگەڵ ئەمریکاش کۆکن کە داعش ھێشتا ھەڕەشە و مەترسییەکی راستەقینەیە و ھاریکارییان لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبێت تا کۆتایی یەکجارەکی داعش.
د. ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدوڵا حاجی مەحمود وەزیری شەھیدان رایگەیاند، لە خوێندنی بەرایی، بەکالۆریۆس و دبلۆم، خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا و خوێندنی تایبەت، بەڕەچاوکردنی تایبەتمەندیەتی ھەوڵیانداوە زۆرترین ئاسانکاری و خزمەت پێشکەش بە وارسی شەھیدان بکەن و دەرفەت و ھەلی خوێندنیان بۆ دەستەبەر بکەن.
رونیشیکردەوە، لەسەر پێشنیازی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ماوەی سێ ساڵە، لە ھەر بەشێک لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان و خوێندنی پارالێل و ئێواران لە زانکۆ حکومییەکان، پێنج کورسی بەخۆڕایی بۆ وارسی شەھیدان و ئەنفالکراوان تەرخاندەکرێت.
ئەوانەشی لەسەروی ئەم پێنج کورسییە وەردەگیرێن بەپێی ڕێنمایی وەزارەتی شەھیدان کرێی خوێندنیان بۆ خەرجدەکرێت. بۆ ئەمساڵیش لەسەر پێشنیازی وەزیری خوێندنی باڵا بڕیاری دابینکردنی پێنج کورسی خوێندن بەخۆڕایی بۆ ھەر بەشێک بەردەوام دەبێت.
بایدن، لە وتەیەکدا لە لوتکەی ساڵانەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتوەکان ئاماژەی بە خۆپیشاندانەکانی ئێران لە دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی کرد و رایگەیاند، پشتیوانی ھاووڵاتیانی ئازا و ژنانی ئازای ئێران دەکەن کە لە ئێستادا خۆپیشاندان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانیان.
وتیشی ئامادەن بگەڕێنەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی، بەڵام بەھیچ شێوەیەک رێگەنادەن ئەو وڵاتە ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆم.
رێکخراوی ھەنگاو بۆ مافی مرۆڤی بڵاویکردەوە، لە سەقز زۆرترین قوربانی بەھۆی خۆپیشاندانەکانەوە تۆمارکراوە، کە دوو کوژراو و ١٧ بریندارن، ھاوکات لە دیواندرەش دوو کوژراو و ١٥ بریندار و لە مەھابادیش ١٥ بریندار و لە ھەریەک لە شارەکانی بیجاڕ و بۆکان حەوت و لە ھەریەک لە قورە و کامێران دوو بریندار تۆمارکراون، ھاوکات لە شارەکانی بانە و تیکاب چوار خۆپیشاندەر برینداربوون.
بەپێی ئامارەکەی ھەنگاو، کۆی گشتی ئاماری کوژراوان و برینداران لە شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان تائێستا گەیشتووەتە چوار کوژراو و ٧٥ بریندار.
لە دوێنێوە مانگرتنی سەرتاسەری لە سەرجەم شارەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان دژی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی دەستیپێکردووە و سەرجەم بازاڕ و دوکانەکان داخراون.
ژینا ئەمینی کچە کوردی تەمەن ٢٢ ساڵ رۆژی ١٣ی ئەم مانگە لە سەردانێکی خێزانیدا بۆ تاران بە بیانووی پابەندنەبوون بە رێکارەکانی باڵاپۆشی، لەلایەن پۆلیسی رەوشتەوە دەستگیرکرا و رۆژی ھەینی گیانی لەدەستدا، ئەوەش کاردانەوەی لێکەوتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمدا دوو تەوەرە تاوتوێ دەکرێن.
لە تەوەرەی یەکەمدا بەدواداچوونی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە رێکخستنی دەستی کار و رەخساندنی ھەلی کار بۆ ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان لەسەر بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانە و ئەولەویتدان بە دەستی کاری خۆماڵی لە پڕۆژەکان، ھەروەھا پابەندکردنی خاوەنکار و وەبەرھێنەران بۆ تەرخانکردنی رێژەیەکی دیاریکراو لە دەرفەتەکان بۆ کرێکارانی خۆماڵی.
تەوەری دووەمیش تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی رەشنوسی پەیڕەوی تایبەت بە پێکھاتە و ئەرکەکانی لیژنەکانی لێکۆڵینەوەی پیشەیی لە وەزارەتی تەندروستی.
دوای چەند جارێک درێژکردنەوەی وادەی سوودمەندبوون لە قەرزەکانی حکومەت، سایتی رەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاری لێخۆشبوونی ١٥% لە قەرزەکانی حکومەت، کە قەرزەکانی بواری گەشتوگوزار و شارەوانی و ئاو و شوێنەوار دەگرێتەوە ئەمڕۆ کۆتایی دێت، ئەو وادەیەش دوایین دەرفەت دەبێت بۆ سود وەرگرتن لەو ئاسانکارییە و جارێکی تر درێژ ناکرێتەوە.
راشیگەیاند، پێویستە ئەو ھاووڵاتییانەی ئەو قەرزانەیان لایە بە زووترین کات سەردانی فەرمانگەکان بکەن و دامودەزگاکانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بە ھەموو شێوەیەک ئاسانکارییان بۆ دەکەن، بۆ ئەوەی سوودمەند بن.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێم دەڵێت، “ئەمڕۆ سێشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما(١-٢ ) پلە نزمبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن”.
ئاماژەی بەوەشکردووە،”سبەی چوارشەممە، ئاسمان بە گشتی نیمچە ھەور دەبێت لە دوای نیوەڕۆ دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان، لە کاتەکانی ئێوارەدا ئەگەری زیادبوونی خێرای با و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ ھەیە بە تایبەت لە سنووری پارێزگای کەرکووک و بەشێک لە سنووری پارێزگای ھەولێر”.
ئاشکراشیکردووە،”لە ئەنجامی ھاتنی لاوازی نیمچە نزمە پاڵە پەستۆی کەنداوی عەرەب و نیمچە دوورگەی عەرەبی ئەگەری نمە بارانی پچڕ پچڕ لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان ھەیە لە کاتەکانی درەنگانی شەودا، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ڕۆژی پێشوو”.
ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسیدا ھاتووە،”ئەم ناجێگیریە لە کەشی ناوچەکەمان تا درەنگانی شەوی پێنجشەممە بەردەوامی دەبێت و رۆژی ھەینی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرماش بەردەوامی دەبێت و تەواوی ناوچەکەمان نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما بە خۆوە دەبینێت” .