وەفدێکی حکومەت و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە بینای پارێزگای سلێمانی لەگەڵ پارێزگارو قائیمقام و ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کۆبوونەوەو گفتوگۆکرا لەبارەی رووفاتی ئەنفالکراوان و پشکنینی ( دی ئێن ئەی).

سروە محەمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند،  لە مانگی چواری ساڵی ڕابردووەوە کار بۆ گەڕاندنەوەی رووفاتی ئەنفالکراوان دەکەن و نمونەی (دی ئێن ئەی)یان وەرگرتووە و لە ئێستادا ١٧٢ ڕووفات ئامادەیە و وەکو یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەرکەیان گرتۆتە ئەستۆ.

وتیشی، لیژنەیەک لە گۆڕە بە کۆمەڵەکانی بەغداد و پزیشکی دادی بەغداد و ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەرپەرشتی (دی ئێن ئەی) دەکات لە ھەموو عێراقدا.