عەلی حەمەساڵح: پێدانی کارەبا بە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمکراوەتەوە
هەژار
٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣
عەلی حەمەساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، پێدانی کارەبای نیشتمانی بە سلێمانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمراوەتەوە، بەشێوەیەک تا ٢٣ی ئەم مانگە پێدانی کارەبا لە ٢٤ سەعاتدا بە سلێمانی ٨ سەعات و ١٩ دەقە، ھەولێر ١١ سەعات و ١٣ دەقە، دھۆک ١١ سەعات و ٢٤ دەقە، ئەمەش بەدەرە لە سیتی و پرۆژەکان کە کارەبایان ٢٤ سەعاتییە.
وتیشی، سەرجەم پارێزگای سلێمانی ٧٥٠ مێگاوات کارەبای پێدەدرێت، لەکاتێکدا پێشتر ئەو کارەبایەی بە موسڵ و کەرکوک دەفرۆشرا ٤٣٠ مێگاوات بوو، بەڵام ئێستا کراوەتە ٨٣٣ مێگاوات کە بەو دوو شارە دەفرۆشرێن.