"بەشدار حەسەن" سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دۆسیەی سزادراوانی بادینان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ جارێکی تر ڕێگە نەدرا تیمی  پارێزەرانی گیراوانی بادینان، سەردانی دەستگیرکران بکەن بۆ بینینی ھەریەک لە"شێروان شێروانی و شڤان سعید و ئەیاز کرم".

وتیشی، بەپێی یاسا ھەفتانە پارێزەران بۆیان ھەییە یەک ڕۆژ سەردانی بریکاردەرەکانیان بکەن لە چاکسازییەکان، ھەرچەندە رێگەپێدانی بەڕێوەبەری یاسایی چاکسازی ھەولێر وەرگیرابوو، بەڵام لەلایەن ئەفسەرێکی بەرپرسی پاسەوانەکان بەبێ ھیچ ھۆکارێک ڕێگرییان کرا لە بینینی دەستگیرکراوان.

"بەشدار حەسەن" ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی پارێزەران دەستەی مافی مرۆڤ و یۆنامی و لایەنەکانی تریان لەو پێشێلکارییە ئاگادار کردوەتەوە.