د.بڕیار ڕشید پێشوازی لە نوێنەرایەتی پارتی یەکیتی دیموکرات (PYD) لە ھەرێمی کوردستان کرد
کوردسات نیوز
١٤ی شوباتی ٢٠٢٣
د.بڕیار ڕشید رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا وەفدی ناوبراو پاڵپشتی و ھاوکارییە بەردەوام و ھەمیشەییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ کوردانی باکور و ڕۆژئاوای کوردستان بەرزنرخاند و ڕۆڵی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانیان بە کاریگەر وگرنگزانی بۆ ئێستا و داھاتوو.
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا وێرای دەستخۆشیان بۆ ھەموو کەمپینەکان بە تایبەت کەمپینی ھاوخەمتانین کە دەزگای میدیایی کوردسات و چەند لایەنێکی تر، داوایانکرد ھاوکارییە ماددی و مەعنەوییەکانی ھاووڵاتیانی ھەرێم بەردەوامبێت و بەزووترین کات کار ئاسانی بکرێت لە گەیاندنیان بە زیانلێکەوتوان.
وتیشی، پرسە و ماتەمینی خۆمانمان پێڕاگەیاند بەرامبەر ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە و ھیوای زووچاکبوونەمان خواست بۆ بریندارانی ڕووداوەکە .
ئاماژەی بەوەشکرد، بەڵێنمان پێدان وەک چۆن ھەمیشە یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە ڕابردوودا پاڵپشت و پشتیوانی کوردانی پارچەکانی تری کوردستان بووە و بەردەوام دەبێت لەو ھاوکاری و پاڵپشتیانە بۆ خوشک و برا کوردەکانمان لە پارچەکانی تری کوردستان.



