خانمی یەکەمی عێراق ڕایگەیاند ، کاری خۆبەخشی دەبێت بەردەوام بێت و نابێت لە ھیچ کات و بارودۆخێکدا بوەستێت، ئەمەش ئەوەیە کە ئێستا لەگەڵ تیمێکی کاری خۆبەخشانە کاری لەسەر دەکات کە ھاوکاری بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە سوریا و تورکیا کۆدەکەنەوە.

خانمی یەکەم باسی لە ئەزموونی خۆی کرد لە کاری خۆبەخشی مرۆیی، کە تێیدا بە یارمەتیدانی خێزانە کەمدەرامەتەکان بەشداری کردووە، ھەروەھا پێداگری خۆی لەسەر بەردەوامبوون لە کارکردن سەرەڕای کەمی ژمارەی  تیمی پشتیوانی خۆبەخشی لە قۆناغە سەرەتاییەکانی کارەکەدا، کە یەک لە دوای یەک چەندین ھەنگاوی ئەرێنی بەدوای خۆی دا ھێناوە بۆ خزمەتکردنی ژنان و منداڵانی بەدەستھێناوە ، جا چ بە پشتیوانیکردن لە دامەزراندنی پڕۆژەی بچووک بۆ ژنان یان دۆزینەوەی پاڵپشتی بۆ بەردەوامکردنی ئەو پشتگیرییەی کە سەرکەوتوو بوو لە کۆنتڕۆڵکردن و پەروەردەکردن و چاودێریکردنی منداڵانی بنەماڵەی ئەنفالکراوان و ئەو خێزانانەی کە بەدەست گەمارۆدان لە ڕژێمی پێشوو لە ھەموو ڕوویەکەوە.

شاناز ئیبراھیم ئەحمەد گوێی لە بەرنامەکانی و پرۆژەکانییانی گرت کە لەلایەن ڕێکخراوەکانەوە جێبەجێ دەکرێن و پاڵپشتی خۆی دەربڕی بۆ ئەو پڕۆژە گرنگانەی کە پێشنیاریان کردووە بۆ ھاوکاری ھاوبەش و دۆزینەوەی دەرچەی بازاڕکردن و ھاوبەشی لەگەڵ دامەزراوە حکومییەکانی پەیوەست بە بەرھەمی کار لە خێزانە بەرھەمھێنەرەکان بەپێی بەرنامەکانی ڕێکخراوەکان.

سەرۆک و بەرێوەبەری رێخراوەکان سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆ ئەو بیرۆکە میتۆدۆلۆژیانەی پێشکەشی گروپەکە کرد دووپاتکردەوە، کە جەخت لەسەر گونجانی مرۆڤایەتی لەگەڵ ھەوڵە کاریگەرەکانی کۆمەڵگا دەکەنەوە بۆ باشترکردنی واقیعی ئابووری بۆ ھەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا.