"عەلی حەمە ساڵح"ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە،  ٢٠ پڕۆژەی پرۆژەی گەشتیارو بازرگانی و وەرزشی بە رووبەری ٢٨٠ ھەزار مەتر دەکرێت بە پڕۆژەی نیشتەجێوون، ئەوەش کارێکی مەترسیدارە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ھەولێر ئەو ھەموو پڕۆژەی نیشتەجێبونانەی پێویست نییە، سەرچاوەی ئاوی ئەو پرۆژانە، ئاوی ژێر زەوین مەترسی گەورە لەسەر ئاوی ژێر زەوی دروست دەکات.

جەختی لەوەشکردوەتەوە، کەرتی نیشتەجێبون بە پلانێکی ئابوری کاری تێدا ناکرێت، داڕوخانی گەورەی ئابوری لێدەکەوێتە، چونکە پرۆژەکانی نیشتەجێبون، پێچەوانەی یاسای وەبەرھێنانن، نە بنکەی تەندروستی ھەیە و نە قوتابخانە، دەبوو بە پێی پلان و خواست، مۆڵەت بدرایەتە پرۆژەکانی نیشتەجێبون، ئاو و کارەبا و  قوتابخانە، رەچاوبکرایە.