سەرچاوەیەک لە وەزارەتی تەندروستی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە نەخۆشخانەیەکی تایبەتی ھەولێر بەھۆی پچڕانی تەزووی کارەباوە ژنێک لەکاتی نەشتەرگەریدا گیانیلەدەستداوە و کەسوکارەکەشی لەئێستادا چاوەڕێی ئەنجامی پزیشکی دادن، بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست، چونکە نەخۆشخانەکە رەتیدەکاتەوە بەھۆی پچڕانی کارەباوە ئەو ژنە گیانی لەدەستدابێت.

ئەوەشی خستەڕوو، تائێستا سکاڵا لەسەر گیانلەدەستدانی ئەو ژنە تۆمارنەکراوە، ھەر کاتێک سکاڵا تۆمارکرا، وەزارەتی تەندروستی رێککاری پێویست دەگیرێتەبەر بۆ ئاشکراکردنی ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو ژنە.

کوردسات نیوز ھەوڵیدا لەگەڵ کەسوکاری ئەو ژنە قسەبکات، بەڵام کەسوکارەکەی ئامادەنەبوون ھیچ زانیارییەکان لەو بارەیەوە ئاشکرا بکەن، تاکو لێکۆڵینەوەکانی پزیشکی داد تەواو دەبن.